ئێران شه‌و چله‌ ده‌نێرێته‌ یۆنسکۆ

yalda night

جام کوردی:

سه‌رۆکی ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاری ئێران ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ پرسی تۆمارکردنی شه‌و چله‌ له‌ سه‌ر ئاستی جیهانی ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی کاره‌کانی ڕێکخراوی یۆنسکۆی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان.

yalda night
yalda

به‌ پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عه‌لی ئه‌سغه‌ر مونسان وتی: هیچ وڵاتێک تا ئێستا داوای تۆمارکردنی شه‌و چله‌ی له‌ یۆنسکۆ نه‌کردووه‌، به‌ڵام ئێران سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی دۆسیه‌ی تۆماری جیهانی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌یه‌ و له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا هه‌نگاو به‌ره‌و تۆمارکردنی له‌ سه‌ر ئاستی جیهانی ده‌نێین.

ناوبراو وتی: وڵاتانی جیهان هه‌ر دوو ساڵ یه‌ک جار موڵه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ داوای تۆمارکردنی ڕێوڕه‌سمێکی خۆیان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و له‌ ڕێگای ڕێکخراوی یۆنسکۆوه‌ بکه‌ن، ئه‌مساڵ به‌ پێی داواکاری خه‌ڵک سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی پێداویستییه‌کانی ئه‌م دۆسیه‌یه‌ن تا له‌ ڕیزی یۆنسکۆدا تۆمار بکرێت.
مونسان وتی: ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ که‌ به‌ هاوبه‌شی له‌ گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ ئه‌م داواکارییه‌ ئاراسته‌ی ڕێکخراوی یۆنسکۆ بکه‌ین.

yalda night rectangle large min 1
yalda mohammad hamidi persianCultureS.com 1

جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ نزیکایه‌تی زمانی و که‌لتوریمان پێکه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌وڵی تۆمارکردنی ڕێوڕه‌سمه‌ هاوبه‌شه‌کان بده‌ین، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ گرنگه‌ که‌ هه‌مووان بزانن ئاست و کاریگه‌ری ڕۆشنبیری ئێران چه‌نده‌ به‌رزه‌.
عه‌لی ئه‌سغه‌ر مونسان له‌ درێژه‌دا وتی: هه‌بوونی چه‌ندین دۆسیه‌ی هاوبه‌ش له‌ گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ و تۆمارکردنی جیهانی خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کانمان له‌ بواری که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی و ڕۆشنبیری ده‌توانێت دیپلۆماسی ڕۆشنبیری ئێمه‌ به‌هێزتر بکات و وڵاتان لێک نزیک ده‌کاته‌وه‌.

سه‌رۆکی ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاری ئێران وتی: ئه‌م ڕه‌وته‌ش هه‌ر له‌ مێژه‌وه‌ هه‌بووه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، دڵنیایی به‌ خه‌ڵکه‌که‌مانیش ده‌ده‌ین که‌ هه‌موو هه‌وڵێک له‌ پێناو پاراستنی میراتی که‌لتوری وڵاته‌که‌مان به‌ کار دێنین.
کۆتایی/.

Yalda Night

Leave a Comment

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top
ابدأ الدردشة
چطور می تونیم کمکتون کنیم؟
شرکت بین المللی طب مد توریسم
سلام.
مشاورین ما آماده پاسخگویی به سوالات شما هستند.
هر سوالی دارید بفرمایید.